کوردستانی

لە پزیشکی دادوەریی سلێمانی پیاوێک چەقۆ لە ملی خۆی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە پزیشکی دادوەریی سلێمانی پیاوێک چەقۆ لە ملی خۆی دەدات
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پیاوێکی 65 ساڵان سەردانی پزیشکی دادی سلێمانی کردووە و دواتر چەقۆیەکی لە ملی خۆی داوە و بە وتەی پۆلیسیش لە ئێستاشدا ژیانی لە مەترسیدایە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پیاوێکی 65 ساڵان سەردانی پزیشکی دادی سلێمانی کردووە و داوای لە پاسەوانەکان کردووە رێگەی بدەن بچێتە توالێت، کاتێک دەچێتە ژوورەوە چەقۆیەک لە ملی خۆی دەدات".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کەسە کاتێک چووەتە لای پزیشکی دادوەریی سلێمانی چەپکێک گوڵی بەدەستەوە بووە، داوای لە پاسەوانان کردووە رێگەی بدەن بچێتە توالێت، دوای چەند خولەکێک دەنگی دەرگای توالێتەکە دێت، پاسەوانەکان دەچنەلای و وادەزانن لەهۆشخۆی چووە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە کە چەقۆیەکی لە ملی خۆیداوە".

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا نەکراوە و نازانرێت هۆکاری رووداوەکە چی بووە و ئەو چەپکە گوڵەشی کە هێناویەتی بۆ کێی هێناوە.