کوردستانی

تەندروستیی قەزایەک دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی قەزایەک دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت لە ئێستادا دۆخی تەندروستیی چەمچەماڵ زۆر جێگیرە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد تەنها 15 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماون.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا نزیکەی 7 هەزار پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئەنجام دراوە، لەو رێژەیە 1015 حاڵەتی پۆزێتیڤ لە قەزاکە تۆمارکراوە کە 950 حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و 67 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە".

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ  ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا تەنها 15 تووشبوو لە نەخۆشخانەی ئاسوودە هەیە، هەروەها رەوشی کۆرۆنا لە چاو ناوچەکانی دیکە باش و جێگیرە".

باسی لەوەشکرد "هۆکاری ئەوەی رەوشی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ باشە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئاستی خۆپارێزی هاوڵاتییان باشە، هەروەها پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ئەزمونێکی باشیان پەیدا کردووە لەگەڵ کۆرۆنادا".

س.س