کوردستانی
ژمارەیەک پەرلەمانتار یاداشتێکی ناڕەزاییان ئاڕاستەی وڵاتی فەڕەنسا کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، سەبارەت بە بێڕێزی بە ئاینی مسوڵمانان، یاداشتێکی نیگەرانی و ناڕەزاییان ئاڕاستەی وڵاتی فەڕەنسا کرد لە رێگەی کونسوڵی ئەو وڵاتەوە لە هەرێمی کوردستان.
ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، سەبارەت بە بێڕێزی بە ئاینی مسوڵمانان، یاداشتێکی نیگەرانی و ناڕەزاییان ئاڕاستەی وڵاتی فەڕەنسا کرد لە رێگەی کونسوڵی ئەو وڵاتەوە لە هەرێمی کوردستان.
لە یاداشتەکەدا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە "ئێمەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، كە هاوپێچی ئەم یاداشتە ئیمزامانكردوە، سەرەڕای ئەوەی ستایشی رۆڵی سیاسیی وڵاتی فەڕەنسا دەكەین لە خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان، نیگەرانیی دەردەبڕین سەبارەت بەو قسانەی لە چەند رۆژی رابردودا، بەرانبەر بە پیرۆزییە ئایینییەكانی زۆرینەی خەڵكی كوردستان كراون".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "ئێمە، بڕوامان بە پێكەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینیی و كۆمەڵایەتیی هەیە، هیوادارین ئەم نیگەرانییەمان بە سەرۆك و بەرپرسانی باڵای وڵاتەكەتان بگەیەنن، كە نوێنەرانی بەشێكی ئەم گەلە، لە هەندێ لێدوانی ئەمدواییانەتان نیگەرانن".
ک.ن
ک.ن