کوردستانی
وەزارەتی دارایی مانگانه 350 ملیۆنی بۆ خەزێنەی حكومەت گه‌ڕانده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 350 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 350 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27-10-2020، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویکردووەتەوە "بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی پلەی شارەزاكانیان هه‌مواركرده‌وه، دوای هەمواركردنەوەیان، توانرا جیاوازیی موچەیان بۆ یەك مانگ نزیكەی 350 ملیۆن دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان".
ئەوەش ئاشکراکراوە "لە ماددەی 16 و بڕگەی دووەمی یاسایی چاكسازی باس لەوە دەكرێت كە كار بە هیچ دەقێكی یاسایی، یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكرێت و هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكانی هەرێمی كوردستان - عێراق ژمارە 36ی ساڵی 2004 و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەسەریاندا".
ک.ن
ک.ن