کوردستانی

ماوەی کەرەنتینە کردن بۆ هەشت رۆژ کەمکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی کەرەنتینە کردن بۆ هەشت رۆژ کەمکرایەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاندووە، ماوەی کەرەنتینەکردنی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 10 رۆژەوە بۆ هەشت رۆژ کەمکراوەتەوە.
 
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە هەشت رۆژی یەکەم دەبنە هۆی تووشبوونی کەسانی دیکە، بۆیە تەنیا  8 بۆ 10 رۆژ خۆکەرەنتینەکردن پێویستە".

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "تووشووان پێویستە زیاتر پشوو بدەن، هەرکەسێک لە پشکنینی خوێنەکەیدا (IgG) بینرا مانای ئەوەیە ڤایرۆسەکە ناگوازێتەوە، بەڵام مەرج نییە نیشانەی نەبێت".
 
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 455 هەزار و 398 کەس لە عیراقدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 10 هەزار و 671 کەس گیانیانلەدەستداوە و 384 هەزار و 593 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan