کوردستانی
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانى لاندكرووزه‌ر، لێكزس، پرادۆ ئاگادار ده‌كاتەوە، ده‌بێت پێش ده‌ستكاریكردن و گۆڕینى هه‌ر پارچه‌یه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كانیان، پێویستە سه‌ردانى هاتوچۆ بكه‌ن و ره‌زامه‌ندى وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27-10-2020)، فازڵ حاجى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوكردهووتەوه "خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانى لاندكرووزه‌ر، لێكزس، پرادۆ و سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانى دیكه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئێستا ده‌ستكاریی شێوه‌ى به‌شى پێشه‌وه‌یان ده‌كرێت، هه‌ندێك پارچه‌یان بۆ مۆدێلێكى نوێتر ده‌گۆڕدرێت، ده‌بێت پێش ده‌ستكاریكردن و گۆڕینى هه‌ر پارچه‌یه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كانیان، سه‌ردانى هاتوچۆ بكه‌ن و ره‌زامه‌ندى وه‌ربگرن".
ئەوەشی خستووتەڕوو "ئه‌و گۆڕینه ده‌بێته هۆى گۆڕینى ئاكارى ئۆتۆمبێل، به‌مه‌ش پێویستى به ئاگاداركردنه‌وه و ره‌زامه‌ندیی هاتوچۆ ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت، له‌كاتی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناكرێت، هه‌روه‌ها ناچار ده‌كرێت بۆ گۆڕینى پارچه‌كانى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بۆ پارچه‌كانى پێشووى خۆى".
ک.ن
ک.ن