کوردستانی
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە دوو باڵەخانە سووتان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەیدانی ماتۆڕانی شاری هەولێر دوو باڵەخانە ئاگریان گرت و سووتان، بەهۆی ئاگرەکەوە زیانێکی مادی زۆر بەر باڵەخانەکان کەوتن، بەڵام ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەیدانی ماتۆڕانی شاری هەولێر دوو باڵەخانە ئاگریان گرت کە یەکێکیان یەک نهۆمە و پێشانگای فرۆشتنی ماتۆڕە کە سەرچاوەی ئاگرەکە لەو باڵەخانەیە بووە، هەروەها بەهۆی بەهێزی ئاگرەکەوە تەشەنەی کردووە بۆ باڵەخانەکەی تەنیشتی و سووتاوە".
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "لەلایەن تیمەکانمانەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکە پێکهاتووە".
لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکەوە سەرکەوت کاڕەش وتی "ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵکو تەنیا زیانی مادی بەر کۆگاکان کەوتووە کەلوپەلێکی زۆر سووتاوە".

س.س