کوردستانی

تەرمی مامۆستایەکی زانکۆ دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی مامۆستایەکی زانکۆ دۆزرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان لە دوای 10 رۆژ لە دیارنەمانی شەوی رابردوو تەرمەکەی لە شاری کەرکوک دۆزرایەوە، لە ئێستادا دۆسیەی ئەو مامۆستایە لە ئاسایشی گەرمیانە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.

عەمید ئومێد مەجید، بەڕێوبەری پۆلیسی کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای 10 رۆژ لە ونبوونی درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی ئەو مامۆستایەی زانکۆی گەرمیان لە کەرکوک دۆزرایەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد "دۆسیەی رووداوی ئەو مامۆستایە لەلای ئاسایشی گەرمیانە".

جێگای ئاماژەیە، ئەو مامۆستایە ناوی"سەفا موراد باقی کەلهوڕی"ە  مامۆستای زانکۆی گەرمیان بووە، 10 رۆژ پێش ئێستا لەسەر رێگەی کەرکوک رفێندرا، درەگانی شەوی رابردووش تەرمەکەی لە گەڕەکی دۆمیزی کەرکووک دۆزراوەتەوە.


س.س
Qaiwan
Qaiwan