کوردستانی
هاورده‌كردنی ماسی بۆ نیوه كه‌مکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، هاورده‌كردنی ماسی بۆ نیوه كه‌مکرایەوە، بڕیاردرا لەم مانگەدا تەنها (400) تۆن ماسی هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، هاورده‌كردنی ماسی بۆ نیوه كه‌مکرایەوە، بڕیاردرا لەم مانگەدا تەنها (400) تۆن ماسی هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (29-10-2020)، رزگار حەمد خدر، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند " "بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، هاوردەی بەرووبوومی پەلەوەری، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت، پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ماسی، له‌كاتی شكاندنی حه‌وزی ماسی و پێگه‌شتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی ماسی، به‌رهه‌مه ناوخۆیەکان بكڕنه‌وه و له‌بازاڕه‌كاندا ساغیان بكانه‌وه".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بڕی ئەو بەروبوومانەی لەم مانگەدا هاوردە دەكرێن بریتییە له (300) تۆن پارچه‌ی مریشك (400) تۆن ماسی (250) تۆن گۆشتی سور له‌گه‌ڵ رێگه‌دان به هاورده‌كردنی (15) هەزار سەر ئاژه‌ڵی زیندوو".
ک.ن
ک.ن