کوردستانی
تۆپخانەکانی ئێران چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 11:45ی خولەکی پێشنیوەڕۆ تۆپخانەکانی ئێران گوندەکانی پەرێزە و تەلان و بەربشین و چەند گوندێکی دیکەیان کردە ئامانج و تۆپبارانیان کردووە، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکانیش ئاماژە بەوەدەکات تۆپبارانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 11:45ی خولەکی پێشنیوەڕۆ تۆپخانەکانی ئێران گوندەکانی پەرێزە و تەلان و بەربشین و چەند گوندێکی دیکەیان کردە ئامانج و تۆپبارانیان کردووە، بە بیانووی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو ناوچەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تۆپبارانەکە تاوەکو کاتژمێر 1:30 خولەکی نیوەڕۆ بەردەوام بوو، هەروەها لە هەمان کاتیشدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەو ناوچانەدا دەسوڕایەوە، خۆشبەختانە ئەم تۆپبارانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو بۆ دانیشتووانی گوندەکان".
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان باسی لەوەشکرد "تورکیاش بەشێوەیەکی گشتی رۆژانە بەردەوام بۆردوومانی ئەو ناوچانە دەکات، بەڵام بۆ ماوەی 20 رۆژ دەبێت تاڕادەیەک بەشێک لە ناوچەکان ئارامن".
س.س