کوردستانی
حوکمی سێدارەی چوار هاوڵاتیی کورد جێبەجێکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە حوکمی سێدارەی سێ هاوڵاتی لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا و بەندکراوێکی مەحکوم بە سێدارەش پێش بەرێوەچوونی حوکمەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە حوکمی سێدارەی سێ هاوڵاتی لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا و بەندکراوێکی مەحکوم بە سێدارەش پێش بەرێوەچوونی حوکمەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2020 حوکمی سێدارەی چوار بەندکراو بە ناوەکانی "یاسر محەمەدی، زەیناڵ عابدین محەمەدی، عەلی مەلەکی مورتەزا حەیدەر و موسا نێعمانی" لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کرا.
عەلی مەلەکی کە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ زەیناڵ و یاسر حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، شەوی رابردوو بە کەرەسەتەیەکی تیژ دەماری خۆی بڕیوە بەو حاڵەش ئەمڕۆ لەسێدارە دراوە.
ئەو سێ کەسە ماوەی 5 ساڵە، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی پێنج کەس حکومی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە, هەروەها مورتەزا حەیدەری کە لە دۆسیەیەکی جیادا حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو گەڕێندراوەتەوە بۆ بەند و حوکمەکەی جێبەجێ نەکراوە، موسا نێعمانی خەڵکی گوندی دەلۆ بووە و هەر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
س.س