کوردستانی
هەڤاڵ ئەبوبەکر: رێکارەکان بۆ هاندانی خۆپارێزین، نەک بۆ سزادان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت رێکارەکان بۆ هاندانی خۆپارێزین، نەک بۆ سزادان، ئاماژە بەوەشدەکات جارێکی تر زۆریی توشبووانی پەتاکە ناچارمان نەکەن دەست بە کەرەنتینە و قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ و داخستنی هەموو شوێنەکان.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیوویەتی "بەستنی ماسکێک لە شوێنە داخراوەکان و پاراستنی دووری نێوانمان لە شوێنە کراوەکاندا، جگە لەوەی دەبێتە پاراستنی خۆمان و دەوروبەر، یارمەتیدەریش دەبێت بۆ ئەوەی جارێکی تر زۆریی توشبووانی پەتاکە ناچارمان نەکەن دەست بە کەرەنتینە و قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ و داخستنی هەموو شوێنەکان بکەینەوە".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە "رێکارەکان بۆ هاندانی خۆپارێزین، نەک بۆ سزادان، هەروەها ژیانی خەڵکی لە سزادانی هەر سەرپێچیکەرێک بەنرخترە".
س.س
س.س