کوردستانی

هەناری هەڵەبجە هەناردەی وڵاتی فەرەنسا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەناری هەڵەبجە هەناردەی وڵاتی فەرەنسا دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزیری كشتوكاڵ و سەچاوەکانی ئاوی حکومەتی  ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لە ھەوڵدان ھەناری ھەڵەبجە ھەناردەی فەرەنسا بكەن، ئاماژە بەوەشدەکات كارگەیەكی شەربەت لە ھەڵەبجە دروست دەکەن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە فێستیڤاڵی ھەنار لە ھەڵەبجە رایگەیاند "بە ھەماھەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی فەرەنسا لە ھەرێمی كوردستان، لە ھەوڵداین توێژینەوەی زانستی لەسەر بەرھەمی ھەناری ھەڵەبجە بكەین، لەو چوارچێوەیەشدا دەست بكەین بە دامەزراندنی كارگەی شەربەت".

ئاماژەی بەوەشکرد  "گفتوگۆمان لەسەر ئەوە كردووە بەرھەمی ھەناری ھەڵەبجە ھەناردەی فەرەنسا بكەین، لە ئایندەیەكی نزیكدا ھەنگاوەكانمان بە كردەیی دەست پێدەكات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد