کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان-ەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مردنی عیزەت دوری جێگری سەدام حسێن، سەرۆكی پێشووی رژێمی بەعس لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر روونکردنەوە دەدات و هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هەواڵی مردنی عیزەت دوری جێگری سەدام حسێن، سەرۆكی پێشووی رژێمی بەعس لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر بنەمای نییە و دوورە لە راستییەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "رۆژنامەی (اخبار الخلیج) كە رۆژنامەیەكی بەحرەینییە، لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، عیزەت دووری، جێگری سەرۆكی پێشووی رژێمی بەعس لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر مردووە".
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەشدەکات "كەسوكارەكەی دەلێت، عیزەت دووریان بردووەتەوە لە شوێنێكی نزیك لە قەزای دۆر بەخاكیان سپاردووە".
س.س