کوردستانی
بڕیاری لێپێچینەوە درا لەو فەرمانبەرەی کە ئۆتۆمبێلی حکومی بۆ بارکردنی هەنار بەکارهێناوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتەکەی لە سۆشیال میدیادا کە ئۆتۆمبێلەکە بۆ کاری تایبەت بەکارهێنراوە روونکردنەوە دەدات.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "له دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبیلی ژمارە (43- گواستنەوە و گەیاندن) لە رۆژی هەینی 30-10-2020 لهسۆسیال میدیاكاندا كاتێك فەرمانبەر (ئا. م. خ ) بهدهر لە رێنماییەكانی حكومەت ئۆتۆمبیلەكەی بەكارهێنابوو، دەستبەجێ بە بڕیاری وەزارەت ئۆتۆمبیلەكە لە فهرمانبهری بەكارهێنەر وەرگیرایەوەو گەڕێندرایەوە بۆ ناو فهرمانگهی بەڕێوەبەرایهتیهكەی و رۆژی یەكشەممەش 2020/11/1 له كاتی دەوامی فەرمیدا فەرمانبەری ئاماژەپێكراو لێپرسینهوهی یاسایی پێویستی لهگهڵ ئەنجامدەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکراوە "به پێویستی دەزانین ئەوەش روونبكەینەوە ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ كە وێنەكەی بڵاوكردووەتەوە، له بنهماكانی ئەركی پیشەییانهی خۆی لایداوه، چونكە ئەو كارە دوورە لە رەوشت و ئیتیكی پیشەیی، دەكرا بە شێوەی نووسراوی فەرمی سەرووی خۆی لهلایهنه پهیوهندیدارهكان لەم سەرپێچیه ئاگاداربكردبایهوه بۆ گرتنهبهری رێوشوێنی یاسایی پێویست".
س.س
س.س