کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 9 کەس برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا 9 کەس برینداربوون
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەنگاو لە رووداوێکی هاتوچۆدا 9 کەس برینداربوون و بەشێک لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ  هەینی رێکەوتی ( 30 / 10 /2020 ) لەسەر رێگەی سەنگاو دوو ئۆتۆمۆبێل بەیەکیاندادا، لە ئەنجامی ئەم رووداوەدا (9 ) هاوڵاتی برینداربوون".

ئاماژە بەوەشکراوە "شەش لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون و  سێ لەوانەش لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان چارەسەری پێویستی یان بۆ ئەنجام دراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan