ئابووری

نرخی نەوت بە نزمی مایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بە نزمی مایەوە
مەودا میدیا-
 
بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا هەر بە نزمی مایەوە، ئەمەش واتای ئەوەیە تاوەکو نرخی نەوت نزم بێتەوە کاریگەریەکی خراپی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.
 
بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت  37 دۆلار و 46 سەنت بوو، ئەمەش واتای ئەوەی ئەمڕۆش نرخی نەوت هیچ بەرزبوونەوەیەکی بەخۆیەوە نەبینیوە.

هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی  35 دۆلار و 74 سەنت، ئەمیش بە هەمان شێوەی نرخی نەوتی برێنت هیچ بەرز نەبووەتەوە.

 س.س
Qaiwan
Qaiwan