کوردستانی

كۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت بە شەڕی پارتی و پەكەكە هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت بە شەڕی پارتی و پەكەكە هاتە دەنگ
مەودا میدیا - کاروان نوری

كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان راگەیەنراوێکی لەسەر ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و پەکەکە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، گەر راست بێت تەقاندنەوەی بۆری نەوت دەستی پەکەکەی لەپشت بێت، ئەوا كارێكی خراپە و دژ بە خەڵكی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە "لێرەو لەوێ باس لە هەڵگیرساندنی شەڕ دەكرێت لەنێوان دوو لایەنی كوردی، هەموو شەڕێكی (كورد– كورد) ئیدانە و رەتدەكەینەوە، داواش لە سەرجەم چین و توێژەكان دەكەین كە خۆیان لەم باسكردنانە بپارێزن، چونكە هەر باسكردنی بۆ خۆی زەمینەسازییە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "لێرەشەوە بە هەردوو هێزی چەكداری باشوور (یەكێتی و پارتی)، بەتایبەت (پارتی) (كە ئێستا ناوی دەهێنرێت وەكو لایەنێكی شەڕەكە) دەڵێین كە شەڕی كورد و كورد قەدەغە بكەن و دژی بوەستن، چونكە دواجار بە زەرەری هەموو كوردە، داواش لە (پەكەكە) دەكەین كە باری خراپی سیاسیی و ئابووری خەڵكی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگرێت و رێز لە دامەزراوە فەرمییەكان بگرێت، گەر راست بێت تەقاندنەوەی بۆری نەوت دەستی ئەوانی لەپشت بێت، ئەوا كارێكی خراپە و دژ بە خەڵكی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan