کوردستانی
"هەرگیز خزمەتی دكتۆر نەجمەدینم بۆ تەندروستیی باوکم بیر ناچێتەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – کاروان نوری
قوباد تاڵەبانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک، پرسەنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و پەیامی هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوای ناوبراو دەربڕیووە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردووەتەوە "بەڕێزان بنەماڵەی دکتۆر نەجمەدین کەریم، خەمبار و دڵگران بووم بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی دكتۆر نەجمەدین كەریم، كۆچكردوو، جگە لەوەی پزیشك و پارێزگار و كەسایەتییەكی سیاسی ناسراو بوو، هاوڕێ و دۆستی نزیكی سەرۆك مام جەلالیش بوو".
ئەوەشی نوسیووە "هەرگیز خزمەت و خەمخۆریی دكتۆر نەجمەدینم بۆ تەندروستی باوکم بیر ناچێتەوە، کە بۆ چەندین ساڵ لە کاتی وەرگرتنی چارەسەرەکانی لە ئەمریکا هەم وەکو پزیشک و جەڕاحێکی پێشکەوتوو، هەم وەکو هاوڕێ و دۆستێکی ئازیزی مام، دواتریش لە بەغدا و لە ئەڵمانیا، شەو و رۆژ چاودێری تەندروستی باوكمی دەكرد تا ماڵئاواییكردنی هەمیشەیی".
ک.ن
ک.ن