جیهانی
ماکرۆن: پاڵپشتی کاریکاتێرەکانی پێغەمبەری ئیسلامم نەکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاندووە، من پاڵپشتی کاریکاتێرەکانی پێغەمبەری موسوڵمانانم نەکردووە و زیاتر لە هەر کەسێکی دیکە لە هەستی مسوڵمانان تێدەگەم".
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاندووە، من پاڵپشتی کاریکاتێرەکانی پێغەمبەری موسوڵمانانم نەکردووە و زیاتر لە هەر کەسێکی دیکە لە هەستی مسوڵمانان تێدەگەم".
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە رایگەیاندووە، من پاڵپشتی کاریکاتێرەکانی پێغەمبەری موسوڵمانانم نەکردووە و زیاتر لە هەر کەسێکی دیکە لە هەستی مسوڵمانان تێدەگەم و خەڵک بەهەڵە تێگەیەنراوە لە بابەتەکە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "کاریکاتێرەکانی پێغەمبەری ئیسلام پرۆژەی حکومەت نەبوون و لەلایەن رۆژنامەیەکی ئازادی ناحکومیەوە بڵاوکراونەتەوە، ئایینی ئیسلام لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە شێوێنراوە، مسوڵمانانیش لە هەر کەسێکی دیکە زیاتر زەرەرمەندن لەم شێواندنە."
ک.ن
ک.ن