کوردستانی

کوێستان محەمەد: یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەموار دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوێستان محەمەد: یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەموار دەکرێتەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە مەبەستی هەموارکردنەوەی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانمان کردووە.

کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ یاسا هەموارێکمان ئامادەکردووە و دەچێتە ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە هەمواری یاسای خانەنشێن و دەستبەری کۆمەڵایەتیی کە کۆمەڵێک بۆشایی و کەموکورتی تیدایە، لەبەر ئەمەش ئەمڕۆ لە وۆرک شۆپەکەدا یاسا هەموارێکمان ئامادەکرد کە هەموو بەرژەوەندی کرێکارانی تێدا پارێزراوبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لە کارنامەی کابینەی  نۆیەمدا بە روونی بە چەند خاڵێک ئاماژەکراوە کە گرنگی بە کەرتی تایبەتی و بەرژەوەندی کرێکاران بدرێت، دوای ئەوەی یاسا هەموارەکە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکرا، دەچێتە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی کرێکاران دوای ئەوەی تەمەنی یاسایی و خزمەتیان تەواو بوو خانەنشین بکرێت".
Qaiwan
Qaiwan