عیراقی
کاتی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئهندامێكی لیژنهی دارایی، له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق ئاشکرایکرد، ههفتهی داهاتوو پڕۆژه یاسای کورتهێنانی دارایی دهخرێته دهنگدانهوه و ئەگەر پەسەند بکرێت ئەوە لە هەفتەی داهاتوو ئەگەری بەهێز هەیە مووچە دابەش بکرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق به مەودا میدیای راگەیاند "هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق ئەنجام دەدرێت رەنگە پڕۆژه یاسای کورتهێنانی دارایی کە بە یاسای قەرز ناسراوە پەسەند بكرێت".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "حکومەت داوای 41 ترلیۆن دینار قەرزی کردووە بەڵام ئەگەری بەهێز ئەوەیە دەنگ لەسەر 10 تا 15 ترلیۆن بدەین، چونکە ئەم بڕە بەشی مووچەی سێ مانگ دەكات، پێشبینیش دەكەم بریارەكە پەسەند بكرێت".
سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەش ئەو ئەندامەی لیژنەیی دارایی روونیشیکردەوە "ئەگەر پڕۆژه یاسای کورتهێنانی دارایی دەنگی زۆرینەی ئەندامان بەدەستبهێنێت، ئەگەری بەهێز ئەوەیە هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش بکرێت".
ک.ن