کوردستانی
کەجەکە: پارتی شەڕی بەرانبەر خەڵكی کوردستان راگەیاندووە نەک پەکەکە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
هاوسەرۆكی كەجەكە لە پەیامێكیدا رایگەیاندووە، سیاسەتەكانی پارتی سەبارەت بە هەڵگیرساندنی شەڕ مەترسیدارن و ئەو سیاسەتەی پارتی دەیکات بەرەو لەناوچوونی دەبات.
هاوسەرۆكی كەجەكە لە پەیامێكیدا رایگەیاندووە، سیاسەتەكانی پارتی سەبارەت بە هەڵگیرساندنی شەڕ مەترسیدارن و ئەو سیاسەتەی پارتی دەیکات بەرەو لەناوچوونی دەبات.
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆكی كەجەكە لە پەیامێكیدا بڵاویكردووەتەوە "سیاسەتەكانی پارتی سەبارەت بە هەڵگیرساندنی شەڕ مەترسیدارن، ئەو شەڕی بەرانبەر پەکەکە رانەگەیاندووە، بەڵکو بەرانبەر خەڵكی هەرێمی کوردستان شەڕی راگەیاندووە، ئەم سیاسەتەی پارتی دەیکات بەرەو لەناوچوونی دەبات".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە "پارتی بەم سیاسەتانەی خۆی بووەتە مەترسییەكی گەورە لەسەر دەستكەوتەكانی گەلی كورد و هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ پەكەكە و چڕتربوونەوەی هەوڵە داگیركارییەكانی توركیایە لەسەر باشوری كوردستان".
هاوکات دوێنێ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند "مێژوو شاهیدی ئەوەمان بۆ دەدات و شانازی دەکەین کە شەڕی کورد و کوردمان حەرام کردووە، چونکە گەلی كوردستان و هەموو لایەکمان زەرەری زۆرمان لە شەڕ و ناتەبایی بینیوە، بەڵام نابێت ئەم هەڵوێستەمان بە هەڵە لێک بدرێتەوە و ئیستغلال بكرێت بۆ ئەوەی تەحەدای دەستەڵاتی یاسایی هەرێمی کوردستان بکرێت و هەوڵی سەپاندنی ئیرادەیەكی چەكدارانەی نایاسایی بە سەر خەڵکی کوردستان بدرێت".
ک.ن
ک.ن