کوردستانی
حکومەتی هەرێم مووچەی 16 هەزار کەسی راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێ شەممە 2020/11/3 لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم كۆبوونەوەی ژمارە دووی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، پشتبەست بە ئامار و داتاکانی بایۆمەتری، راپۆرتێکیان لەبارەی فرەمووچەیی پێشکەش کرد، بەپێی ئەو راپۆرتە 106 هەزار و 839 كەس لە یەك مووچە زیاتر وەردەگرن کە زۆربەیان بەپێی یاسا رێکخراون.
پاش بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو مووچەخۆرانە، دەركەوت 16 هەزار و 505 کەس، لە یەك مووچە زیاتر بە نایاسایی وەردەگرن، بۆیە لیژنەی باڵا، لە چوارچیوەی یاسای چاکسازیدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد بۆ راگرتنی مووچەی داهاتوویان لەگەڵ پاراستنی مافی ئەو کەسانە بۆ تانەدان (طعن) لەم بڕیارە، ماوەی مانگێکیش دیاریکرا بۆ سەرلەنوی پێداچوونەوەی دۆسییەکانیان.
س.س
س.س