کوردستانی
سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی پارێزگاری هەولێر روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئێستا لە دەرەوەی وڵات لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستیی جێگیرە، هەروەها سەرجەم ئەو زانیاریانەی رەتکردەوە کە لەبارەی تەندروستی پارێزگاری هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر هاتووە "دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2020.11.3 بەهۆی تووش بوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناجێگیری دۆخی تەندروستیی، د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لێرەو لەوێ چەند پەیجێکی چەواشەکار و کەسانێکی نابەرپرس و بێئاگا لەبارەی دۆخی تەندروستی بەڕێز پارێزگاری هەولێر هەواڵ و زانیاری بڵاو دەکەنەوە، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆ و هەواڵ و زانیارییە نادروستانەی بڵاوکراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویستی شاری هەولێر بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بەگشتی دڵنییا دەکەینەوە، د.فەرسەت سۆفی، ئێستا لەدەرەوەی وڵات لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستیی جێگیرە، هەموو ئەو زانیاریی و هەواڵانەی لەبارەی تەندروستیی بەڕێزیانەوە لێرەو لەوێ دەگوترێ دوورە لەڕاستی و جگە لەبڵاوکردنەوەی چەواشەکاریی و شێواندنی ڕاستییەکان، شتێکی دیکە نییە".
س.س