گێتی

سەرھەد شێخە: ئەگەری بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بەھێزترە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرھەد شێخە: ئەگەری بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بەھێزترە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ  هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە ویلایەتی نیوهامشێر دەستیپێکرد و دەنگدەران لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن یەکێکیان وەک سەرۆکی وڵات هەڵدەبژێرن، تاوەکو ئێستا هەڵبژاردنەکان بەردەوامی هەیە و هاوڵاتییان چاوەڕوانی ئەوە دەکەن هەڵبژاردنەکە کۆتایی بێت و سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دیاری بکرێت.

سەرهەد شێخە، ماستەر لە جوگرافیای هەڵبژاردن بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشبینکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە نێوان ئەو دوو کاندیدە بەهێزەدا قورسە کە جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپە، بەڵام ئەگەری بردنەوەی ترەمپ بەهێزترە لە بایدن".

لەبارەی هۆکاری بەهێزی بردنەوەی ترەمپەوە وتی "ئەگەری بردنەوەی ترەمپ بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە ئەویش، هۆکاری یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لۆبی ئیسرائیل پشتگریی ترەمپ دەکات، چونکە لۆبی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەت هەیە، هەروەها خاڵێکی دیکەی ئەگەری سەرکەوتنی ترەمپ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ترەمپ وەک سەرکردەی راست رەوەکان لە ئەمەریکا دەردەکەوێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "خاڵێکی دیکە بەهێزی بردنەوەی ترەمپ ئەوەیە کە زۆربەی سەرۆکەکانی ئەمەریکا کە بۆ جاری دووەم خۆیان کاندید دەکەنەوە دووبارە سەردەکەونەوە، هەروەها دەستەی هەڵبژاردن ئەو دەستەیەی بەرپرسە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کە لە بری هەموو هاوڵاتییانی ئەمەریکا دەنگدەدات و ژمارەیان 538 ئەندامە ئەم دەستەیە لە بەرژەوەندیی حزبی کۆمارییەکاندایە".

ئەوەشی خستەڕوو "هۆکارێکی دیکە بۆ بردنەوەی ترەمپ ئەوەیە کە ئەو بەڵێنانەی لە هەڵبژاردنی پێشوو دای بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی جێبەجێکردن، بۆیە بەلەبەر چاوگرتنی ئەم خاڵانە ئەگەری بردنەوەی ترەمپ لە بایدن بەهێزترە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان