ئابووری

نرخی لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ نرخی لیرەی تورکی لە بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی زیاتر دابەزی بە جۆرێک یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە 10 لیرەی تورکییە، ئەمەش واتای ئەوەیە بەهای لیرەی تورکی بۆ ئاستێکی نزم دابەزیوە.

جێگای ئاماژەیە، ماوەی دوو رۆژە نرخی لیرەی تورکی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە 840 لیرەی تورکی بوو.

هەروەها، بەپێی پێشبیینییەکانی ئابووریناسان پێیان وایە هۆکاری دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کێشە سیاسی و ئابوورییەکان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan