کوردستانی
حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی پرۆژه یاسای چاكسازی و مووچه و خانه‌نشینی روونكردنه‌وه ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌ریه‌كه له وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی دیوان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شییان ئه‌نجامدا و روونكردنه‌وه‌یاندا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای چاكسازی و مووچه و خانه‌نشینی و مووچه و ئیمتیازی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی.
جووتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند "له بڕیاری چاكسازی پاشگه‌ز نابنه‌وه، پرۆژه یاسای چاكسازی بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه له‌نێوان چین و توێژه‌كاندا و ده‌ستكاری مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیاندانییانی سیاسی ناكرێت".
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه هاوبه‌شه‌كه‌دا رایگه‌یاند "شایسته داراییه‌كانی مووچه خۆران به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌هیچ جۆرێك مینحه و مووچه‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی نابڕدرێت، به‌ڵكو حكومه‌ت لیستی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پاك ده‌كاته‌وه له كه‌سانی ناشایسته".
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند "پرۆژه یاسای چاكسازی 3 ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌یه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له به‌دی هێنانی دادپه‌روه‌ری و دروستكردنی متمانه به‌دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌م یاسایه مافی هیچ خاوه‌ن مافێك ناخوات، ته‌نها ئه‌وانه‌ی به‌ناشایسته‌یی له ساڵانی رابردوو سوودمه‌ند بوون لیسته‌كانیان پاكده‌كرێته‌وه".
بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای چاكسازی.