کوردستانی
سەرۆکی سوریا بوودجەی ساڵی داهاتووی وڵاتەکەی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی سوریا، یاسای بوودجەی ساڵی داهاتووی دەرکرد کە بڕەکەی 9 ملیار دوو ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
میدیاکانی سوریا بڵاویان کردەوە، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا یاسای بوودجەی ساڵی داهاتووی دەرکرد کە بڕەکەی 9 ملیار دوو ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە واتە چوار ترلیۆن لیرەی سورییە.
لە لایەکی دیکەوە بەهای ئاڵووگۆڕی لیرە لە بانکی ناوەندی سوریا بە 434 لیرە بەرامبەر دۆلارێک دیاریکراوە، بەڵام بەشێوەیەکی گەورە لە بازاڕەکان بۆ ئاستی 800 لیرە بەرامبەر دۆلارێک دابەزیووە.
هەروەها، لە بوودجەکەدا قەبارەی کورتهێنان لە کەرتی کارەبادا دیاری نەکراوە کە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی وڵاتەکەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.