کوردستانی

هێنانی ئامێرێک بۆ هەرێمی کوردستان ژیانی هاوڵاتییان دەخاتە مەترسییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێنانی ئامێرێک بۆ هەرێمی کوردستان ژیانی هاوڵاتییان دەخاتە مەترسییەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر رایدەگەیەنێت جۆرە ئامێرێکی ئاگرکوژێنەوە هێنراوەتە هەرێمی کوردستان کە بە باشی کارناکات، ئاماژەی بەوەشکرد لیژنەیەکیان پێکهناوە بۆ گەڕان بەو دوکانانەی کە ئەو ئامێرانە دەفرۆشن.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "جۆرە ئامێرێکی ئاگرکوژێنەوە کە بازرگانان لەگەڵ هێنانی کەلوپەلدا هێناویانەتە هەرێمی کوردستان لەکاتی ئاگرکەوتنەوەدا کارناکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "هاوڵاتییان کاتێک ئامێری ئاگرکوژێنەوە دەکڕن بەباشی پشکنینی بۆ ناکەن تابزانن کار دەکات یاخود نا، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداری ئەوە بن کە هەر شەش مانگ جارێک دەبێت لەلایەن کەسانی شارەزاوە ئامێری ئاگرکوژێنەوە پشکنینی بۆ بکرێت".

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر  ئەوەشی خستەڕوو "لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ گەڕان بەو دوکانانەی ئەو ئامێرانە دەفرۆش و ئاگادارییان دەکەینەوە".

س.س