کوردستانی
كۆمپانیایەكی دەرمان داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی، كۆمپانیایەكی دەرمانی داخست کە دەرمانی نایاسایی بەکارهێناوە.
بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی، كۆمپانیایەكی دەرمانی داخست کە دەرمانی نایاسایی بەکارهێناوە.
بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی، بڵاویکردووەتەوە "لە درێژەی كار و چالاكیەكانی لیژنەكانی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی (KMCA) لە وەزارەتی تەندروستی كۆمپانیایەكی دەرمانمان داخست".
ئەوەش خراوەتەڕوو "پاش پشكنین و بەدواداچوون بەھۆی سەرپێچیكردنی رێنمایی و مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاساییەوە كۆمپانیایەكی دەرمانمان داخست و رێکكاری یاسایی بەرانبەر كۆمپانیاكە وەرگیراوە و لێرەوە گشت کۆمپانیاکانی دەرمان ئاگادار دەکەینەوە کە پێویستە پابەندبن بە رێنماییەکانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان بە پێچەوانەوە رووبەڕووی یاسا و دادگا دەبنەوە".
ک.ن
ک.ن