کوردستانی

ئاسایشی هەولێر: ئەو شۆفێرەی لە هەولێر لە منداڵێکیدا و هەڵات دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی هەولێر: ئەو شۆفێرەی لە هەولێر لە منداڵێکیدا و هەڵات دەستگیرکرا
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئاسایشی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە دەستگیرکرا، کە ئێوارەی رۆژی هەینی لە هەولێر لە منداڵێکی داو هەڵات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "ئەو شۆفێرەی ئێوارەی رۆژی هەینی لە گەڕەکی گەلاوێژی شاری هەولێر لە منداڵیکی تەمەن چوار ساڵیدا دواتر رایکرد، دەستگیرکرا".

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردوە "شۆفێرەکە ئافرەتە و فەرمانبەری حکومەتە و دانیشتووی مەلا ئۆمەرە، دانیشی بە تاوانەکەیداناوە، منداڵەکە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستیی ناجێگیرە".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan