کوردستانی

مەحمود سەنگاوی: چەندین کاری نایاسایی بە ناوی بەندەوە بەرانبەر خەڵکی کراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەحمود سەنگاوی: چەندین کاری نایاسایی بە ناوی بەندەوە بەرانبەر خەڵکی کراوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاندووە، دەستێکی نادیار و چەند کەسێکی دزێو و هەلپەرست چەندین کاری دزێو و نایاساییان دوور لە داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان بە ناوی بەندە و کوڕەکانمەوە، بەرانبەر خەڵکی ئەنجامداوە.

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە "بۆمان روون بۆتەوە کە لە ماوەیی رابردوودا دەستێکی نادیار و چەند کەسێکی دزێو و هەلپەرست چەندین کاری دزێو و نایاساییان دوور لە هەم داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان بە ناوی بەندە و کوڕەکانمەوە، بەرانبەر خەڵکی ئەنجامدراوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بە پێویستی دەزانینن کە بە کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانی رابگەینین کە کاری سەرانە و سوڵحکردن بۆ پارە دوورن لە ئەدەب و پەروەردەی خۆم و کوڕەکانمەوە هەر بۆیە داواکارم لە هاونیشتیمانیانی ئازیز بەئاگابن و لە ئەگەری روودانی هەر کارێکی نایاسایی بەرامبەریان لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە بۆ ئیجرائاتی یاسایی".
Qaiwan
Qaiwan