کوردستانی
سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لەم ناوچانە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
قایمقامی قەزای سەیدسادق ئاشکرایکردووە، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە قەزا و ناحیەکاندا نییە، بڕیاری دابەشکردنی نەوت تەنها ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە شاخاوین.
قایمقامی قەزای سەیدسادق ئاشکرایکردووە، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە قەزا و ناحیەکاندا نییە، بڕیاری دابەشکردنی نەوت تەنها ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە شاخاوین.
دیاری رەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە قەزا و ناحیەکاندا نییە و ئەو نەوتەی کە لە ئێستادا لە هەندێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی دەستپێکراوەتەوە هەمان ئەو بڕە نەوتەیە کە ساڵی پار هەندێک لە گەرەکەکان وەریان نەگرتووە".
ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو "بڕیاری دابەشکردنی نەوت تەنها ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە شاخاوین و بڕیاردراوە نەوتیان بەسەردا دابەش بکرێت، ئەگەر بڕیارێک بۆ دابەشکردنی نەوتیش هەبێت ئەوە بەپێی ئەو کارتەی بە هاوڵاتیان دراوە کە دەتوانن بڕی سێ بەرمیل نەوتی پێ وەربگرن، بەرمیلی سێیەمە ئەگەر بڕیار بدرێت و دابەش بکرێت".