کوردستانی
سەبارەت بە دروستبوونی لافاو هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەبارەت بە بارینی باران و درووستبوونی لافاو لەم ناوچەیە روونکردنەوە دەدرێت و دڵنیای بە هاوڵاتییان دەدرێت کە هیچ مەترسییەک لەسەر ماڵ و ماڵاتی هاوڵاتییان نییە.
سەبارەت بە بارینی باران و درووستبوونی لافاو لەم ناوچەیە روونکردنەوە دەدرێت و دڵنیای بە هاوڵاتییان دەدرێت کە هیچ مەترسییەک لەسەر ماڵ و ماڵاتی هاوڵاتییان نییە.
سالار ئەحمەد رەشید، سەرۆكی شارەوانی شارەزوور سەبارەت بە بارینی باران و درووستبوونی لافاو لە هەندێک لە ماڵەکانی ناوچەکە بە مەودا میدیا راگەیاند "ئەو بڕە بارانەی کە باریووە رێژەیەکی زۆر بووە، بارینی بارانەکە چاوەڕوان نەکراو بوو، بەڵام خۆشبەختانە سەرەڕایی بارینی ئەو بڕە بارانەش بەڵام هیچ زیانێکی ئەوتۆی نەبووە و تەنها لە چەند ماڵیکی کەم ئاو چووە ناو ماڵەکانەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "خۆشبەختانە بارانەکە هیچ زیانیکی نەبوو، دڵنیایش بە هاوڵاتیان دەدەین کە هیچ مەترسییەک نییە و لە ماوەکانی داهاتووشدا هیچ کێشە و گرفتێک دروست نابێت، چونکە ناوچەکە لە روو پرۆژەکانی ئاو و ئاوەڕۆوە هیچ کێشەیەکی نییە".