کوردستانی
رێگای هاتن و چوونی هاوڵاتییان بۆ وڵاتی ئێران ئاسایی بووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
رێگای هاتن و چوونی گەشتیاری لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە ئاسایی بۆتەوە، ئەو هاوڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن پێویستە بۆ چوونی ئێران، باوەڕنامەی پشکنینی کۆرۆنا و ڤیزای ئێرانیان هەبێت.

راگەیاندنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردووەتەوە "ئاگاداری هەموو هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەین ئەوانەی کە لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە دەیانەوێت سەفەری ئێران بکەن یان بە پێچەوانەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، رێگای هاتن و چوونی گەشتیاری وەکو جاران ئاسایی بووە".
ئەوەشیان خستووەتەروو "ئەو هاوڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن پێویستە بۆ چوونی ئێران، باوەڕنامەی پشکنینی کۆڕۆنا و ڤیزای ئێرانیان هەبێت و هەروەها لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دوبارە لەسەر سنور پشکنینی کۆرۆنا بۆیان ئەنجام دەدرێت".