کوردستانی
سبەی دوو وەزیری هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، سبەی وەزیری ناوخۆ و وەزیری ھەرێم، ئامادەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان دەبن.
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، سبەی وەزیری ناوخۆ و وەزیری ھەرێم، ئامادەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان دەبن.
جوان رۆژ بەیانی، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە "بڕیارە سبەی وەزیری ناوخۆ و وەزیری ھەرێم، بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا ئامادەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان بن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "كۆبوونەوەكە بۆ ئاسایکردنەوەی رەوشی شنگالە، تا پەرلەمان ئاگادار بێت بۆچی رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە"، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی شنگال گەیشتوونەتە رێککەوتن".
ک.ن
ک.ن