کوردستانی
کاتی دابهشكردنی مووچه ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێکی لیژنهی دارایی پهرلهمانی عیراق ئاشكرایكرد، لیژنەی دارایی و سەرۆك وەزیرانی عیراق رێككەوتن لەسەر پەسەندكردنی یاسای قەرز بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران.
ئەندامێکی لیژنهی دارایی پهرلهمانی عیراق ئاشكرایكرد، لیژنەی دارایی و سەرۆك وەزیرانی عیراق رێككەوتن لەسەر پەسەندكردنی یاسای قەرز بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پهرلهمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لەكۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رێككەوتین لەسەر ئەوەی بەزوترین کات، پرۆژەی قەرزكردن بۆ پڕكردنەوەی كورتێهنانی دارایی بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و پرۆژەكان لەپەرلەمان پەسەند بكرێت".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "حكومەتی عیراقیش لەئێستاوە دەتوانێت مووچەی مانگی 10ی مووچە خۆران دابەش بکات، بەڵام تا ئێستا لەسەر بڕی پارەکە رێکنەکەوتووین، حکومەت لەسەرەتادا داوای 41 ترلیۆن دیناری کرد، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا حکومەت داوای 31 ترلیۆن دیناریان کردووە، بەڵام ئەگەر هەیە لەسەر 15 ترلیۆن دینار رێبکەوین، ئەو 15 ترلیۆنە بەشی دابینكردنی مووچە و پێداویستیەكانی تر دەكات تا كۆتایی 2020."
لەبارەی پشكی هەرێمی کوردستانیش لەو قەرزە، بۆ دابینكردنی مووچە روونیشیکردەوە "رێككەوتنی هەرێم و بەغدا بوەتە بەشێك لەم پرۆژە یاسایە و بەپێی ئەوە ناردنی 320 ملیارەكە تا كۆتایی 2020 بەردەوام دەبێت".