کوردستانی
كەسوكاری كچە كوژراوەكەی سلێمانی روونکردنەوە دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامى بازنەى مەلیک مەحمودی سلێمانى، تەرمى کچێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە، خوشکێکی کچەکە رایگەیاند" لە ئێستادا ناتوانین هیچ بڵێین بەڵام لە کەس خۆشنابین".
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامى بازنەى مەلیک مەحمودی سلێمانى، تەرمى کچێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە، خوشکێکی کچەکە رایگەیاند" لە ئێستادا ناتوانین هیچ بڵێین بەڵام لە کەس خۆشنابین".
شیلان عارف خوشكی ئەو كچەی ئەمڕۆ لە سلێمانی تەرمەكەی دۆزرایەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "كێشەمان لەگەڵ هیچ كەس و لایەنێك نییە و چاوەڕێی دادگا و پۆلیسین كاری خۆیان بكەن".
لەبارەی بوونی پەیوەندی لە نێوان ئەو رووداوە و رووداوەکەی ئەمڕۆی دوکان روونیکردەوە "ئەوان هیچ ئاشنایەتییەکیان لەگەڵ ئەو کەسەدا نییە و نازانن پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە یاخود نا، لە ئێستادا ناتوانین هیچ بڵێین بەڵام لە کەس خۆشنابین و بۆ ئەوەی رەوتی لێکۆڵینەوە تێکنەچێت لەسەر دۆسییەکە هیچ ناڵێین".