کوردستانی
قادری حاجی عەلی كۆچی دواییكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
قادری حاجی عەلی، كەسایەتی سەربەخۆ و دیاری کوردستان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ سێشەممە، كۆچی دواییكرد.
بنەماڵەی قادری حاجی عەلی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویانکردووەتەوە "بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی سەركردە و سوارچاكی شۆڕش بەڕێز (قادری حاجی عەلی) رادەگەیەنین، دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا".

ئاماژە بەوەشکراوە "گیان لەدەستدانی كاك قادری حاجی عەلی وەك سەركردەیەكی خۆنەویست و خۆشەویست، ئەسەف و خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەمووان".
قادری حاجی عەلی یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان و کەسایەتییەکی دیاری سیاسی هەرێمی کوردستان بوو و دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئەمڕۆ سێشەممە (10-11-2020)، گیانی لەدەستدا.
ک.ن
ک.ن