کوردستانی

نوێترین زانیاری لەسەر بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەسەر بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلەی رێختەر پارێزگای سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دەورووبەری هەژاند.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، کاتژمێر 3:18 خولەک، لەشاری سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکە پارێزگای سلێمانی بوومەلەرزەیەک روویدا و بەپێی زانیارییەکانی مەودا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

بەپێی ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، بومەلەرزەکە 4.8 پلەی رێختەر بووە و ناوەندی بوومەلەرزەکەش لەنێوان هەردوو ناحیەی تاسڵوجە و بازیان بووە.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan