کوردستانی
یه‌ك كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
لە کۆمەڵگه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران تونرا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی یه‌ك كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر بگیرێت و دوو تۆمەتباریش بە تۆمەتی کارەکە دەستگیرکراون.
لە کۆمەڵگه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران تونرا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی یه‌ك كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر بگیرێت و دوو تۆمەتباریش بە تۆمەتی کارەکە دەستگیرکراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (10-11-2020)، کۆمەڵگه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بڵاویكردووه‌ته‌وه "له رۆژى 4-11-2020، له‌لایه‌ن بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران، تونرا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی یه‌ك كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر بگرین، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى دوو تۆمه‌تبار".
ئەوەش خراوەتەڕوو " ماددەکان له جۆری (كریستاڵ) بوون و له دەوروبەری خەلیفان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوە، تۆمەتبارانیش دراون بە دادگا، بەردەوامیش دەبین، بە شەو و رۆژ لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کوردستان و سەلامەتیی گیانی کوردستانییان، لە ئەرکداین".