کوردستانی
کاتی بەخاکسپاردنی قادری حاجی عەلی دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
کاتی بەخاکسپاردنی قادری حاجی عەلی دیاریکرا و بنەماڵەی کۆچکرد و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، سبەی چوارشەممە کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆ لەسلێمانی تەرمی قادری حاجی عەلی بەخاک دەسپێردرێت.
کاتی بەخاکسپاردنی قادری حاجی عەلی دیاریکرا و بنەماڵەی کۆچکرد و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، سبەی چوارشەممە کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆ لەسلێمانی تەرمی قادری حاجی عەلی بەخاک دەسپێردرێت.
بنەماڵەی قادری حاجی عەلی رایانگەیاندووە "بڕیارە سبەی چوارشەممە کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆ لەسلێمانی تەرمی قادری حاجی عەلی بەخاک بسپێردرێت، بەڵام تائێستا شوێنی ناشتنەکەی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە دیارینەکراوە".
هاوکات ئەمڕۆ، قادری حاجی عەلی كەسایەتی سەربەخۆ و دیاری کوردستان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ سێشەممە لە سلێمانی كۆچی دواییكرد، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نازانرێت کە دەتوانرێت پرسە دابنرێت یاخود نا.
قادر حاجی عەلی ساڵی 1955 لە سلێمانی لەدایکبووە و کۆلێژی جیۆلۆجی تەواوکردووە، ساڵی 1980 چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە و قادر حاجی عەلی ساڵی 2009 لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی بزووتنەوەی گۆڕانیان دامەزراند، بەڵام ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ بوو بەهۆی ناڕەزایی لەشێوازی بەڕێوەبردنی بزووتنەوەی گۆڕان دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، دەستیلەکارکێشابویەوە و وەک کەسایەتییەکی سەربەخۆ بەردەوام بوو لەکاری سیاسی.