کوردستانی

لە باکووری کوردستان پاسێکی گەشتیارانی سلێمانی وەرگەڕا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە باکووری کوردستان پاسێکی گەشتیارانی سلێمانی وەرگەڕا
 مەودا میدیا - کاروان نوری

لە رووداوێکی هاتوچۆدا، لە پارێزگای روهای باکووری کوردستان 32 کەس برینداربوون، کە لە باشووری کوردستانەوە گەشتیان بۆ تورکیا کردبوو.

میدیاکانی وڵاتی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە "کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا، لە پارێزگای روهای باکووری کوردستان 32 کەس برینداربوون، کە لە باشووری کوردستانەوە گەشتیان بۆ تورکیا کردبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەسەر رێگای روها – وێرانشار، پاسێک کە لە سلێمانییەوە بە رێکەوتبوو ژمارەیەک گەشتیاری تێدابوو، بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵەوە، پاسەکەی وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە 32 کەس لە سەرنشینەکانی نێو پاسەکە برینداربوون".

ئەمە لە کاتێکدایە، دوو لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و سەرجەمیان خەڵکی باشووری کوردستانن، بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای سامسوون سەردانی تورکیایان کردووە".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan