کوردستانی

سێ رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا
مەودا میدیا - کاروان نوری

لە پارێزگای سلێمانی وەک وەفا و رێزێک، بۆ کۆچی دوایی قادری حاجی عەلی، کەسایەتی سیاسی و دیاری هەرێمی کوردستان، سێ رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پرسە و خەم و ماتەمینی خۆیانی بۆ  كۆچی قادری حاجی عەلی سەركردەیەكی سیاسی ناسراوی كورد دەربڕیووە و سێ رۆژ ماتەمینیشی راگەیاند.

هاوکات دوێنێ، قادری حاجی عەلی، كەسایەتی سەربەخۆ و دیاری کوردستان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا دوێنێ سێشەممە لە سلێمانی كۆچی دواییكرد، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نازانرێت کە دەتوانرێت پرسەی بۆ دابنرێت یاخود نا.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan