کوردستانی
ئیحسان چەلەبی: بەشێک لە گوندەکان بەهۆی بۆردووومانی سوپای تورکیاوە چۆڵکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان لەسەر پەیوەندیەکانی نێوان پەکەکە و تورکیا روونکردنەوە دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا لە رێگەی فرۆکەی جەنگییەوە زەرەر و زیانێکی زۆر بەر هاوڵاتییانی ئەو گوندانە کەوتووە.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە مەودا میدیا راگەیاند "لەئێستادا ماوەی 10 رۆژە پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە تا رادەیەک ئارامی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام ساڵانە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستاندا هێرش لەلایەن پەکەکە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا دەستپیدەکات، بەهۆی ئەوەی ئاستی بینین لەو ناوچانە کەم دەبێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ساڵانە بە بیانوی پەکەکە، بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا لە رێگەی فرۆکەی جەنگییەوە زەرەر و زیانێکی زۆر بەر هاوڵاتییانی ئەو گوندانە دەکەوێت کە لە ناوچەکەوە نزین، چەندین هاوڵاتیش تا ئێستا بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیەک لەو گوندانەش چۆڵکراون و هاوڵاتییان ناتوانن تێیدا نیشتەجێ بن".
ک.ن
ک.ن