کوردستانی

هاوڵاتییانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا-

سە‌رۆكایە‌تیی شارە‌وانی سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتییان دە‌كاتەوە كە‌ دانانی كۆشك لە ‌شوێنی گشتی و موڵكی تایبە‌تدا رێگە‌ پێدراو نییە‌، ئاماژە بەوەشدەکات ھە‌ر ھاوڵاتییە‌‌ك لە‌ موڵكی تایبە‌تی خۆیدا بە‌نیازبێت كۆشك دابنێت پێویستە‌ سە‌ردانی بەشى هونەرى شارە‌وانی سلێمانی بكات .

لە راگەیەندراوێکدا سە‌رۆكایە‌تیی شارە‌وانی سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری ھاوڵاتییان دە‌كەین كە‌ دانانی كۆشك لە ‌شوێنی گشتی و  موڵكی تایبە‌تدا رێگە‌ پێدراو نییە‌، ھە‌ر ھاوڵاتییە‌‌ك لە‌ موڵكی تایبە‌تی خۆیدا بە‌نیازبێت كۆشك دابنێت پێویستە‌ سە‌ردانی بەشى هونەرى شارە‌وانی سلێمانی بكات بە ‌مە‌بە‌ستی گرتنە‌بە‌ری رێكاری ھونە‌ری و یاسایی لەسەر داواکەى".

ئاماژەبەوەشکراوە "ئەو كۆشكانە‌ی لە‌سە‌ر شە‌قامە‌كان دانراون پرۆژە‌یە‌كی وە‌بە‌رھێێنانە بە‌شێوە‌یە‌كی مساحە، كە‌ بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی  وە‌بە‌رھێنان بۆ كۆمپانیایە‌كی ئە‌نجامداوە، هەروەها ئەو کۆشکانەى لەسەر شەقامەکانن شارەوانى سلێمانى تە‌نھا دیاریکردنى شوێنی كۆشكە‌‌كانی كە‌وتووەتە ئە‌ستۆ".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە