کوردستانی
محەمەدی حاجی مەحموود چارەسەری بڕینی 320 ملیارەکەی بەغدای ئاشکرا کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عیراق پڕۆژە یاسای قەرزی پەسەند كرد و ئەو 320 ملیار دینارەی بڕی حكومەتی عیراق مانگانە بۆ هەرێمی كوردستانی دەنارد.
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عیراق پڕۆژە یاسای قەرزی پەسەند كرد و ئەو 320 ملیار دینارەی بڕی حكومەتی عیراق مانگانە بۆ هەرێمی كوردستانی دەنارد.
لە بەرامبەردا محەمەدی حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد "ئەگەر هەموو داهات و خاك و میللەتیش رادەستی عیراق بكرێت، بەغدا ئامادە نابێت مووچە و مافی رەوای گەلی كوردستان بدات، بەڵام ئەمڕۆ زیاتر ماھیەتی عێراقییەکان دەرکەوت و سونه و شیعه لەگەڵ ئەو هەموو دوژمنایەتییەی هەیانه، هەر عەرەب بوون و پێکەوه داوای بڕینی مووچەی هەرێمی کوردستانیان کرد".
محەمەدی حاجی مەحموود داوایەکی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و روونیکردووەتەوە "پێویستە بە زووترین کات دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و حزبە سیاسییەكان كۆببنەوە و بڕیار لەم خاڵانە بدەن (چیتر داوای پاره و بودجه و مووچه له عیراق نەکرێت، کورد له بەغدا بکشێتەوە، ئەو داهاتەی هەیه له کوردستاندا رێک بخرێتەوە)".
ک.ن
ک.ن