کوردستانی
حکومەت لەسەر بڕینی 320 ملیارەکەی هەرێم لەلایەن بەغداوە کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عیراق پڕۆژە یاسای قەرزی پەسەند كرد و ئەو 320 ملیار دینارەی بڕی حكومەتی عیراق مانگانە بۆ هەرێمی كوردستانی دەنارد.
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیارەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە دەدات".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جارێک دەرنەچووە و پێویستی بە رەزامەندی سەرۆک کۆمارە، ئەم بڕیارە پەیوەستە بە هەموو هەرێمی کوردستانەوە، عیراق هەندێک داواکاری و مەرجی داناوە لە رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا نەبووە".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ گفتوگۆی گرنگ و جدی لەسەر بابەتەکە دەکات و هەڵوێستی خۆیشی لەسەر بابەتەکە ئاشکرا دەکات"
ئەمە لە کاتێکدایە، پەرلەمانی عیراق بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتارانی کورد دەنگی لەسەر پرۆژەیاسای قەرزدا و پرۆژەیاساکەی پەسەندکرد، بەپێی ئەنجامی دانیشتنەکە حکومەتی عیراق بڕی ئەو نەوتە دیاری دەکات، کە ھەرێمی کوردستان دەبێت رادەستی بەغدای بکات، لە بەرانبەردا حکومەتی عیراقیش شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
ک.ن
ک.ن