کوردستانی
ئهحمهدی حاجی رهشید: کوتلە شیعییەکان پێیان وتین بەبێ نەوت پارە نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – کاروان نوری
دوو ئەندامی لیژنهی دارایی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق ئاشکرایان کردووە، ئەگەر هەرێم بەپەلە وەفدێک بنێرێتە بەغدا دەتوانن لەبری 320 ملیارەکە زیاتر دەستبخەن، دەبێت بەشێک لە نەوت و داهاتەکان بگەڕێنێتەوە، ئەگەر نا لە یاسای بودجەی 2021 کە بەمزوانە دەگاتە پەرلەمان کێشەی گەورەتری بۆ دروست دەبێت.

هۆشیار عهبدوڵڵا و ئهحمهدی حاجی رهشید، ئهندامانی لیژنهی دارایی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق بڵاویانکردووەتەوە "ئەوەی پێمانکرا لە دیفاع و شەڕ لەسەر 320 ملیارەکە کردمان، کوتلە شیعییەکان ئێجگار توندبوون، دەیانوت دوو ساڵە بێ ناردنی یەک بەرمیل نەوت پارە دەنێرین و نیەت باشی نیشان دەدەین ئیدی بێ نەوت پارە نییە، هەڵبژاردن لە پێشە و خەڵکەکەمان قبوڵی ناکا".
ئەوەشیان روونکردووەتەوە "ئەگەر هەرێم بەپەلە وەفدێک بنێرێتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی بکەونە گفتوگۆ و پابەندبن بە ناوەرۆکی یاسای قەرزەوە دەتوانن لەبری 320 ملیارەکە زیاتر دەستبخەن، ئەگەر هەرێم بەشێک لە نەوت و داهاتەکان نەگەڕێنێتەوە ئەوا بۆ یاسای بودجەی 2021 کە بەمزوانە دەگاتە پەرلەمان کێشەی گەورەتری بۆ دروست دەبێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، پەرلەمانی عیراق بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتارانی کورد دەنگی لەسەر پرۆژەیاسای قەرزدا و پرۆژەیاساکەی پەسەندکرد، بەپێی ئەنجامی دانیشتنەکە حکومەتی عیراق بڕی ئەو نەوتە دیاری دەکات، کە ھەرێمی کوردستان دەبێت رادەستی بەغدای بکات، لە بەرانبەردا حکومەتی عیراقیش شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
ک.ن
ک.ن